کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێ سه‌روشوێنكرانی زۆره‌ملێ پژمان مورادی له‌لایه‌ن سپای پاسداران

بێ سه‌روشوێنكرانی زۆره‌ملێ پژمان مورادی له‌لایه‌ن سپای پاسداران

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٣٢ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پژمان مورادی، هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر تێده‌په‌ڕێت و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

پژمان مورادی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ گوندی دێوه‌زناوی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌ نهێنی له‌ دادگای شاری سنه‌ محاكمه‌ و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ردانی هه‌موو ناوه‌نده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌یان كردووه‌ و هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.