کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان 1

لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، عه‌لی موعینی و هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی ئاوا نه‌سیری سه‌رجه‌م به‌ شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه‌.

عه‌لی موعینی پێشتر له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به تۆمه‌ته‌كانی‌ “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به‌ شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌ كه‌ پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. هاوكات، ئاوا نه‌سیری، هاوژینی ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات مه‌حكووم كراوه‌.