کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان

سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان

بابه‌ك پاكنیا، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: میلاد ئارموون، عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی، ئه‌میرمحه‌ممه‌د خوش ئێقباڵ، نه‌وید نه‌جاڕان، حسێن نێعمه‌تی و عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای كوشتنی به‌سیجییه‌ك به‌ ناوی “ئارمان عه‌لی وێردی” زیندانی كراون و له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، دادگای یه‌كی تاوانه‌كانی تاران سزای سێداره‌ی به‌سه‌ریان دا سه‌پاند، به‌ڵام سه‌رۆكی دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ دژایه‌تی كردووه‌ و ده‌نگی كه‌مینه‌ی بۆ ئه‌و سزایه‌ ده‌ركردووه‌. به‌ وته‌ی بابه‌ك پاكنیا، ده‌توانن داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ بكه‌ن و ئێستا چاوڕێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگان. شایانی باسه‌ كه‌ دادگای تاران هێشا به‌ڵگه‌یێكی سه‌لمێنه‌ری بۆ تاوانبار ناساندنی ئه‌و شه‌ش گه‌نجه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر قازی په‌روه‌نده‌كان و هه‌وڵ ئه‌دا شه‌ش بێ تاوان له‌ سێدار بدات.