کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ تاران 1

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن پوره‌”، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن پوره‌” و هه‌موو موعه‌لیمانی زیندانی بوو. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.