به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ، “پەرنیان دلیری” خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لە بێده‌نگی خه‌به‌ری دا ئێعدام كراوه.
“دڵبەر تەوەکۆلی” ڕۆژنامەوانی سه‌ربه‌خۆ له‌و باره‌وه وتی: پەرنیان لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بنەماڵەی ئەم بەندکراوە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە خراونه‌ته ژێر گوشار تاكوو هۆكاری مه‌رگی كچه‌كه‌یان نه‌خۆشی ڕابگه‌ینن. شایانی باسه كه “په‌رنیان ده‌لیری” له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ٨٨ی هه‌تاویش كوژرانی ندا ئاقاسوڵتانی میدیایی كردبوو.