کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پانزده‌هه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پارس جنووبی

پانزده‌هه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پارس

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی و ناوچه‌ی ئابعه‌لی، بۆ پانزده‌هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی په‌یمانكار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.