کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌ نه‌سیر دژبه‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌ نه‌سیر دژبه‌ كه‌مته‌رخه‌می

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی خواجه‌ نه‌سیری تاران پاش گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانیان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حه‌راسه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارێكی بواری كیمیا له‌ زانكۆی خواجه‌نه‌سیری تاران به‌ ناوی “ئه‌میر چگینی”، له‌ نهۆمی چواره‌مه‌ی به‌شی ناوخۆیی به‌ربووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامبۆڵانس و دێر هاتنی ئۆرژانس، گیانی له‌ده‌ست داوه‌. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خوێندكاران له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆدا كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و سزادانی مه‌ئموورانی حه‌راسه‌ت بوون.