کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چوار شارومه‌ندی به‌هایی له‌ شیراز

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چوار شارومه‌ندی به‌هایی له‌ شیراز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چوار شارومه‌ندی به‌هایی دانیشتووی شاری شیراز له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، چوار شارومه‌ندی به‌هایی‌ به‌ ناوه‌كانی “وه‌حید مه‌عسوومی”، “ڕۆزیتا ئیسلامی”، “ئیلهام حه‌قیقه‌ت جوو” و “وه‌حید سابت”، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوتی به‌هاییه‌كانی ده‌ست پێكردووه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا ناونده‌ قه‌زاییه‌كانی پارێزگای گیلان، ده‌ستیان به‌ سه‌ر موڵك و ماڵی چه‌ند هاووڵاتی به‌هایی دا گرتووه‌.