ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئازادی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به گرانكردنی شه‌هریه‌ی ترمی خوێندن كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت نرخی شهریه‌ی هه‌ر ترمی زانكۆی زانیاری پزیشكی سێ هێنده زیاد كردووه و ئه‌و كرده‌وه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خوێندكاران. تا به ئه‌مڕۆ زۆرێك له خوێندكاران ناچار به وازهێنان له خوێندن بوون و خوێندكاران له زانكۆكانی تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌راك، كه‌ره‌ج، مازه‌نده‌ران، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نیا به‌ڵێنی درۆی به خوێندكاران داوه.