له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارمه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب و په‌ره‌پێدانی كولتووری نا شه‌رعی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و پێنج كه‌سه كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه وێنه‌ی بێ حیجابیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به تایبه‌ت ماڵێهڕی تایبه‌تی خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌و بۆنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان و ماڵپهڕهكانیانیان داخستووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه.