کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕاسەک

هێرش بۆ سەر هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕاسەک 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خەزەڵوەر، گرووپێكی جه‌یشۆلعه‌دل له‌ شارستانی ڕاسه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر كاروانێكی نیزامی سپای پاسداران و پاش چه‌ند كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان چه‌ند كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، سپای پاسداران مانۆڕێكی سه‌ربازی له‌ شارستانی ڕاسه‌ك به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و له‌ كاتی ئه‌نجام دانی ئه‌و مانۆڕه‌ نیزامیه‌، گرووپی جه‌یشۆلعه‌دل هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ریان و شه‌ڕ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ چه‌كدارییه‌ دا، ئه‌ندامێكی سپای پاسداران كوژراوه‌ و سێ ئه‌ندامی خێزانێكی به‌لووچ به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ گرووپی جه‌یشۆلعه‌دل به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و باسی له‌ كوژران و برینداربوونی ١٢ ئه‌ندامی سپای پاسداران كردووه‌.