کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێكاری ده‌یان كرێكار له‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی شووش

بێكاری ده‌یان كرێكار له‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی شووش

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٢٣٠ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی “پارس سلۆلۆز”ی شووش له‌ سه‌ر كار ده‌ركراون.

كارخانه‌ی پارس سلۆلۆز پێشتر ٣٠٠ كرێكاری هه‌بووه‌ كه‌ زیاتر له‌ چوار بۆ پێنج ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌. له‌ سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی كار و چالاكییه‌كانی شیركه‌تی ڕاگرت. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و كارخانه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستی به‌كار كردووه‌ به‌ڵام له‌ كۆی گشتی ٣٠٠ كرێكاره‌كه‌ی، ٢٣٠ كرێكار له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.