کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی سه‌ركوتی موعه‌لیمان له‌ ئێران

درێژه‌ی سه‌ركوتی موعه‌لیمان له‌ ئێران 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی چوار چالاكی سنفی موعه‌لیمانی خووزستان به‌ ناوه‌كانی “كه‌وكه‌ب بۆداغی”، “پیرووز نامی”، “سیامه‌ك چێهرازی” و “عه‌لی گڕۆشات” له‌ شاری ئه‌هواز به‌ڕێوه‌ چوو و موعه‌لێمێكی خه‌ڵكی نه‌هاوه‌ند به‌ ناوی “حه‌میداله‌ سه‌لگی” بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگه‌ێزرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و چوار چالاكه‌ فه‌رهه‌نگیه‌ی خووزستان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سنفی موعه‌لیمان له‌ شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، شووش، ئیزه‌ و ئه‌هواز له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌هواز دا كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ “كه‌وكه‌ب بۆداغی”، “پیرووز نامی”، “سیامه‌ك چێهرازی” و “عه‌لی گڕۆشات” ده‌ربڕی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “حه‌میداله‌ سه‌لگی” چالاكی سنفی موعه‌لیمانی نه‌هاوه‌ند و مامۆستای زانكۆی ئازاد و په‌یام نووری ئه‌و شاره‌ كه‌ به‌ زۆره‌ملێ خانه‌نشین كراوه‌، به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ دوو ساڵ و حه‌وت مانگ و ١٦ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ و ئه‌بێ ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خۆی ڕاده‌ستی زیندانی ئه‌و شاره‌ بكات.