کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٦ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ده‌ماوه‌ند

برینداربوونی ١٦ كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ده‌ماوه‌ند 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٦ كرێكاری وه‌رزی پیاو و ژن له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شارستانی ده‌ماوه‌ند بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌یسان بارێك كه‌ هه‌ڵگری ١٦ كرێكاری وه‌رزی شاغڵ له‌ به‌شی كه‌شاوه‌رزی شارستانی ده‌ماوه‌ند بوون، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی تووشی ڕووداو هاتوون و ٩ ژن و ٧ پیاو به‌سه‌ختی بریندار بوون.