کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، ١٣ و ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٢ به‌ندكراو كه‌ ٢ كه‌سیان شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی بوون، له‌ زیندانه‌كانی جیرۆفت، شیراز،قزلحه‌سار، زاهیدان و كه‌هنووج له‌ سێداره‌ دران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢ به‌ندكراو كه‌ ناسناویان بریتیه‌ له‌: “مه‌نسوور ڕه‌ستاخیز”، “عه‌لیڕزا جه‌مشیدی”، “یووسف ئه‌حمه‌دی”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا ستووده‌”، داریووش سه‌عیدی”، “حامد مێهره‌بان”، “عارف كه‌ماڵی”، “موسته‌فا سه‌رله‌ك”، “یه‌عقووب ناروویی”، “محه‌ممه‌دحسێن به‌یات”، “محه‌ممه‌د تاجیك” و “سادق” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ سێداره‌ دراون.