کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ڕیگان

گیانله‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ڕیگان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سووختبه‌رێك به‌ ناوی “عه‌لیڕه‌زا به‌لووچی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی ڕێگان گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی ڕێگان ئۆتۆمبێلی عه‌لیڕه‌زا به‌لووچیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ناوبراو گورچیله‌كانی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌. ئه‌م سووختبه‌ره‌ برینداره‌ پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێرانشار به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.