ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی موجاهد كوركور، به‌ندكراوی به‌ندیخانه‌ی شیبانی ئه‌هواز، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه بۆ دواجار دیتنی ئه‌و به‌ندكراوه بانگهێشت كراون.
“مجاهد كوركور” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، سه‌ره‌ڕای ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوان حوكمی ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پێندراوه و بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواستراوه، به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ دوایین دیدار له گه‌ڵ موجاهد، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی شیبانی ئه‌هوازه‌وه بانگهێشت كراون.