کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 44

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه‌، كرماشان، ورمێ، ئه‌رده‌بیل، ئیلام، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، كرمان، به‌نده‌رعه‌باس، ڕه‌شت، شیراز، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یانه‌ دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.