کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندووتێژانه‌ی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ ته‌فتان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندووتێژانه‌ی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ ته‌فتان

ڕۆژی هه‌ینی ١١ خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌یێكی به‌لووچ له ناوچه‌ی گه‌وهه‌ركێوی سه‌ر به‌ شارستانی ته‌فتان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، چوار ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یێكی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌حیمه‌ ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، “یونس ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، “گولمحه‌ممه‌د قه‌لجایی” ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و “عارف قه‌لجایی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و هۆكاری به‌ندكرانیان له ‌به‌رده‌ست دا نییه‌.