به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، له ڕێكه‌وتی ٢٤ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێت.
شه‌ریفه محه‌ممه‌دی پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه حكووم كرابوو، به‌ڵام پاش كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سزاهكهی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ١٤ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی نایاسایی زیندانی كراوه و به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له زیندانه‌كانی سنه و ڕه‌شت ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.