کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ٧٠٠ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی ته‌به‌س

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 9

پاش ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س كه‌ بووه‌ هۆی گیانبه‌ختكردنی ٥٣ كرێكار، له‌ دوو هزار كرێكاری ئه‌و كانگا، ٧٠٠ كرێكار به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌ ته‌ندرووستی كرێكاران و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و خۆپاراستن، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س، دۆخی ئه‌و كانگایه‌ هێشتا كاره‌ساتباره‌ و به‌رپرسانی مه‌عده‌ن كرێكارانیان وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ناچار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار كردووه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌عده‌ن هه‌روه‌ها حه‌قده‌ست و بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، قه‌تع كردووه‌ و هه‌ر جۆره‌ مه‌ره‌خه‌سییه‌كی قه‌ده‌غه‌ و كرێكارانی ناچار به‌ كاركردن له‌ خراپترین دۆخ كردووه‌.