کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ مه‌شهه‌د و به‌نده‌رعه‌باس

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار له‌ مه‌شهه‌د و به‌نده‌رعه‌باس

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، چوار كرێكار له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د و به‌نده‌رعه‌باس به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌دا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو كۆگای دۆشه‌كه‌ و ته‌ختی خه‌وی كارگه‌یێك له‌ بلواری تووسی مه‌شهه‌د ئاگری گرتووه‌ و سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی بیناسازی به‌ ناوی “ڕه‌حیم به‌خش عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ كاتی كاركردن دا له‌ به‌نده‌رعه‌باس، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.