کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی كوردستان دژبه‌ نه‌دانی پاره‌ی گه‌نم

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی كوردستان دژبه‌ نه‌دانی پاره‌ی گه‌نم 1

جووتیارانی پارێزگای كوردستان له‌ ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: بڕوامان به‌ به‌ڵێنی به‌رپرسانی درۆزنی كۆماری ئیسلامی نییه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، جێگری ئوستانداری كوردستان به‌ڵێنی دابوو كه‌ پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی ئه‌و پارێزگایه‌ تا پێش كۆتایی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ ته‌واوی په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام مانگی ڕه‌زبه‌ر كۆتایی هاتووه‌ و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر حیسابی بانكی جووتیاران. ناڕازیان ده‌ڵێن: بۆ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم كه‌ره‌سته‌یان به‌ قه‌رز گرتووه‌ و هێشتا پاره‌ی كرێكارانیان نه‌داوه‌ و جێگری ئوستانداری  له‌ جیاتی پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی، داوای لێبوردنی له‌ خه‌ڵك كردووه‌.