ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری گۆتنبێرگی سوید كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی هاوڕێ له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران به‌شداری كارزاری نا بۆ ئێعدام ده‌بن. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان له شاری گوتنبێرگی سوید كۆبوونه‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
