کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی چالاكانی ئه‌نترناسیۆنال له‌ كارزاری “نا بۆ ئیعدام، ئه‌رێ به‌ ژیانی ئازاد”

پشتیوانی چالاكانی ئه‌نترناسیۆنال له‌ كارزاری نا بۆ ئیعدام، ئه‌رێ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ئه‌نترناسیۆنال له‌ ئاڵمان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا، ئێعدامی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ شه‌مه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو زیندانیانی سیاسی بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه‌، له‌ چوارچێوه‌ی كارزاری سه‌راسه‌ری: “نا‌ به‌ ئیعدام و ئه‌رێ بۆ ژیانی ئازاد”، وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیان به ده‌سته‌وه‌ گرت و دژ به به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. ئاماده‌بووان ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی دا كۆماری پت و سێداره‌ ٩٠٠ كه‌سی ئێعدام كردووه‌ و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم نه‌بێت ڕێژه‌ی ئێعدامكراوان به‌رده‌وام ده‌ڕواته‌ سه‌ره‌وه‌.