کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی دایكی ئێدریس فه‌قیهی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی دایكی ئێدریس فه‌قیهی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی 2 1

دایه‌ فاتمه‌ مه‌قسوودی دایكی به‌ندكراوی بێ سه‌روشوێنكراو، ئێدریس فه‌قیهی، له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی كرد.

دایه‌ فاتمه‌ مه‌قسوودی كه‌ خۆی ماوه‌ی چوار ساڵه‌ چاوه‌ڕێی وه‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “ئێدریس فه‌قیهی”یه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا پشتیوانی له‌ په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی كرد. ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ داوای ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گیانی ئه‌و دوو ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌ زیندانییه‌ ڕزگار بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی دوو بێ تاوانی دیكه‌ له‌ سێداره‌ بدات.