له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به ناوی سیروان ڕه‌سووڵی، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سارداوی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی سیروان ڕه‌سووڵی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.