کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد بۆ زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد بۆ زیندانی سنه‌ 3

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی لە شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی “ورمێ”وە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە دانیشتووی شاری سنەن و چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوای کردبوو بیگوازنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. ئەم زیندانییە سیاسییە ئێستا دوو حوکمی ٢٥ و ١٦ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە و بەپێی مادەی ١٣٤ی سزادانی ئیسلامی، یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، گەورەترین سزا واتە ٢٥ ساڵ بەندکرانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ بیانووی به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و پێشكه‌شكردنی وتار بۆ شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.