کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوشتنی ئه‌سپی كۆلبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی سه‌قز

كوشتنی ئه‌سپی كۆلبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی سه‌قز 3

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری به‌ستامی سه‌قز، چه‌ند سه‌ر ئه‌سپی كۆڵبه‌رانیان كوشت.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ست كۆڵبه‌رنیووز گه‌یشتووه‌، ٩ سه‌ر ئه‌سپی كۆڵبه‌ران به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی كوژراون و زیانێكی زۆر به‌ كه‌لووپه‌لی كۆڵبه‌ران گه‌یشتووه‌. كوژرانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ به‌سته‌زمانانه‌ له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه ته‌نیا مه‌مه‌ڕی دابینكردنی بژێوی ژیانی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانه‌ و مه‌عیشه‌تی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ پێ دابین ده‌كرێت.