کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتاندنی دووباره‌ی دارستانه‌كانی كۆساڵانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه‌

سووتاندنی دووباره‌ی دارستانه‌كانی كۆساڵانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ه

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كۆساڵانی مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست سووتێندرا و ژینگه‌دۆستان هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كۆساڵانیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ به‌ڵام دوژمنانی ژینگه‌ دووباره‌ ئاگریان له‌ دارستانه‌كانی به‌رداوه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ین.