ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی كه‌نگان، عه‌سه‌لوویه و سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.