کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی محه‌ممه‌د خزرنژاد به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی ورمێ

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی محه‌ممه‌د خزرنژاد به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن

ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه‌ مامۆستامەلا “محەممەد خزرنژاد”، دژبه‌ سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌ سه‌ری دا مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ی خه‌ڵكی بۆكان، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پشتیوانی له‌ خۆپێشانده‌ران كرد و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ چه‌ند جار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو تۆمه‌ته‌ وه‌پاڵنراوه‌كان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.