ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ر، چالاكانی ژینگه‌یی شاری پاوه له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی دا سرووشتی ده‌ورووبه‌ری ئاوایی شمشێریان له زبڵ و پاشماوه پاك كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه كه ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ژیوا و گرووپی سه‌فیرانی ته‌ندرووستی بوون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یێك خه‌ڵكی خۆبه‌خش ده‌ورووبه‌ری گوندی شمشێریان له زبڵ و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه. ژینگه‌دۆستانی پاوه داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد پاكی و خاوێنی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن و ڕێز له نیشتمان بگرن.