ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی فه‌رناس له باكووری كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان و دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و به‌ره‌و شاری ئانكارا ڕێپێوانیان كرد.
مه‌عده‌نی فه‌رناس له ناوچه‌ی سۆما مانیسای باكووری كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه و له‌لایه‌ن حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان داگیر كراوه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌عده‌ن كۆمه‌ڵێك كرێكاریان به بیانووی ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی سه‌نعه‌تی مه‌عده‌ن له سه‌ر كار ده‌ركرد. بێكاركردنی كرێكارانی ئه‌و كانگا ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی دیكه‌ی لێكهوتهوه و ڕۆژی ڕابردوو، به گشتی ده‌ستیان له كار كێشا و به‌ره‌و شاری ئانكارا ڕێپیوانیان كرد.