کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

درێژه‌ی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی

ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی لە درێژەی گوشارەکانی بۆ سەر بنەماڵە دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا، ئەمجارە گوشارێکی زۆری بۆ بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووان لە ورمێ هێناوە.

بە پێی زانیارییەکان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم پەیوەندیی بە خەڵکێکی زۆر لە خزم و کەس و کاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا لە ورمێ، واتە “فەرجاد دەرویشی”، “دانش ڕەهنما” و “عەبدوڵڵا مەحموودپوور” گرتووە و گوشاری بۆ هێناون کە نابێ لە ڕێورەسمی ساڵوەگەری ئەم شەهیدانەدا بەشداری بکەن. ئیتلاعات بە بنەماڵه‌كانی ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمانەدا بەرەوڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٢٩ و ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی دا، فەرجاد دەرویشی، دانش ڕەهنما و عەبدوڵڵا مەحموودپوور خەڵکی گوندی بالووی سه‌ر به‌ شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیانیان به‌خت كرد.