کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی هاجه‌ر سه‌عیدی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ ده‌رمان

بێبه‌ری كردنی هاجه‌ر سه‌عیدی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ ده‌رمان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاجەر سعیدی، زیندانی سیاسی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكرانی له‌و به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

هاجه‌ر سه‌عیدی پێشتر به‌ هۆی باروودۆخی خراپی زیندان تووشی دیسكی گه‌ردن و ڕۆماتیسم ببوو. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ به‌هۆی بێبه‌شكران له‌ ده‌رمان تووشی نه‌خۆشی مه‌عده‌ بووه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن. چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ ده‌زگای قه‌زایی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوون.