کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاباد

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٢ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاباد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، سێ خانوو له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری شاباد به‌هۆی دزه‌كردنی گاز ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ خانوو له‌ گه‌ڕه‌كه‌ی شه‌ره‌ف ئابادی شاباد له‌ كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ به‌هۆی دزه‌كردنی گاز ته‌قیوه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ دا، چوار شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌شت كه‌س بریندار بوون و زیانێكی زۆر به‌ خانووه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گه‌یشتووه‌.