به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌شێك له ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كان له ده‌رمانخانه‌كانی پارێزگای كوردستان ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك ناچارن سه‌ردانی تاران و گه‌وره‌شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم ٩٦ له سه‌دی ده‌رمانه‌كانی پێویستی وڵات له كارخانه‌كانی نێوخۆ به‌رهه‌م دێت و ئه‌و ٤٪ی دیگه ئه‌بێ هاورده بكرێت چوونكا له نێوخۆی وڵات ته‌كنۆلۆژی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی نییه و نرخه‌كه‌شی له بازاڕه‌كانی جیهانیدا به‌رزه. وته‌كانی وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم له حاڵێكدایه كه به‌شێكی زۆر له ده‌رمانه‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ که‌یفیه‌تیان نزمه و خه‌ڵك كه‌ڵكی لێ وه‌رناگرن، هه‌روه‌ها ئه‌و درمانانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت له ڕێگه‌ی مافیاكانی سه‌ر به سپای پاسداران ده‌دڕێته بازاڕی ڕه‌ش و چه‌ند هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی، له بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.