ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، پێنج شاخه‌وانی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی “ڕه‌زا گایێش”، “موحسن عه‌زیزی”، “سه‌لام به‌همه‌نیار”، “محه‌ممه‌د ڕوویان” و “موبین جسمی” به‌هۆی ڕنۆی به‌فر له كوێستانه‌كانی ناوچه‌ی ڕندۆڵه ونبوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پێنج كه‌سه ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی كاویانی شنۆن و ڕۆژی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار سه‌ردانی ناوچه‌ی ڕهندۆڵهیان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ڕنۆی به‌فر گیریان خواردووه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن چوون به یارمه‌تیانه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو شاخه‌وان ڕزگار كراون و گه‌ڕان به‌دوای سێ كه‌سی دیكه به‌رده‌وامه.