به‌یانی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی پاوه به ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر ڕازنه‌هان” و “دڵاوه‌ر فهڵامهرزی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی پاوه به ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر ڕازنه‌هان” و “دڵاوه‌ر فه‌رامه‌رزی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.