ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی مه‌راكش، لوبنان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی مراكش، فه‌ڕانسه، لوبنان و به‌ریتانیا به خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. به‌شداربووان به دانانی تابووت و بوكه‌ڵه‌ی كفن پۆش به نیشانه‌ی قوربانیبوونی منداڵانی غه‌زه، بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانییان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به‌ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بوون.