“سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” به‌ندكراوی سیاسی دوورخراو له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه “عه‌لی ئه‌كبه‌ر زه‌ڕ” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی كه‌ره‌نتینه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر زه‌ڕ” به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری”، “بێرێزی به په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “موحاره‌به و افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه باوكی دوو منداڵی چوار ساڵان و دانیشتووی تارانه كه ماوه‌ی دوو مانگه له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.