کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی چه‌ند په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ خاش

قوربانی بوونی چه‌ند په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ مێحوه‌ری خاش بۆ زاهیدان، ١٤ شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی كوژراو و برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی یگانی مێرسادی ڕژیم له‌ مێحوه‌ری خاش بۆ زاهیدان به‌دوای ئۆتومبێلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی كه‌وتوون و بوونه‌ته‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌. له‌و ڕووداوه‌دا ١٤ په‌نابه‌ر كوژراو و بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌.