کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ناسناوی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ كه‌ له‌ زیندانی مه‌شهه‌د له‌سێداره‌ دراون بریتیه‌ له‌: ڕه‌سووڵ گورگیچ” و “شاهموراد داوودی”. هه‌روه‌ها ناسناوی ئه‌و به‌ندكراوه‌ش كه‌ له‌ زیندانی ته‌ورێز ئێعدام كراوه‌، “ئیبراهیم زه‌مهه‌ریر” ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.