ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ماڵدزراوانی دوو شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و” و ته‌راوه‌ت نۆوین” له ئاست بیلاته‌كلیفی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتومبێلیان ڕاده‌ست بكات، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر واده‌كه و سكاڵای خه‌ڵك له ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان، زیاندیتۆانی ئه‌و دوو شیركه‌ته هیچ ماشێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكوو پاره‌كانیان تاڵان كراوه و هیچ ناوه‌ندێكی قه‌زایی و ئهمهنیهتیش بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات.