ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، ژاپۆن، كوریای باشوور، نۆ‌رویژ، سوید، دانمارك، هوله‌ند، ئیتالیا و به‌ریتاینا دژبه حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز چوون به ده‌م بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و ئێران و له شاره‌كانی كۆپێنهاگن، ئۆسلۆ، گۆتنبێرگ، كۆڵن، هامبۆرگ، ڕۆم، تۆكیۆ، له‌نده‌ن و بریزبن به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت و وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕش دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، كۆنفڕانسی بابه‌تی ژنان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران و باوڕمه‌ندانی ئایدۆلۆژی و ئایینی دیكه، له شاری ژنێڤی سویس به‌ڕێوه چوو و باس له شۆڕشی “ژینا” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران به تایبه‌ت له كوردستان و به‌لووچستان كرا.
