ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری سۆوه‌یدا بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری به‌شار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاری سۆوه‌یدا ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و له شاره‌كانی ده‌رعا و ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شقیش خه‌ڵكی ناڕازی په‌یوه‌ست به‌و بزووتنه‌وه‌یه بوون. ڕۆژی ڕابردوو هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان كاتێك خه‌ڵك دژی به‌شار ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامی دروشمیان ئهوهتهوه، هێرشیان كرده سه‌ریان و سێ خۆپێشانده‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كران. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر به‌نده‌ر ته‌رتووس و شاری حه‌ما و زێانیكی گیانی و مادی زۆریان به هێزه‌كانی سپای قودس گه‌یاند.
