ڕۆژی شهممه ١٨ی خهرمانان، چەند بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە سنووری برادۆست بە فڕۆكەی بێفڕكەوان بۆردمان كران، لەدوای بۆردومانەكەش تەقەیەكی زۆر بەسەر بنكە سەربازییەكانی توركیادا كراوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ناوچەی “بەرمیزە” و “ناوروبارۆك” و “دەریا سۆر” لە سنووری برادۆست، چوار بنكەی سەربازیی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومان كران. دوای بۆردومانەكە تەقەیەكی زۆر بەسەر بنكە سەربازییەكانی توركیادا كراوە و هەر چوار بنكەكە بەتەواوەتی ئاگری گرتووە و تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتیی ئهو هێرشهی له ئهستۆ نهگرتووه.