ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، ئه‌ندامانی یه‌كێتی كرێكارانی بیناسازی پاناما بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت له چه‌ند ناوچه‌ی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
یه‌ك له‌و شوێنانه‌ی كرێكاران تێدا كۆبوونه‌وه، ڕووبه‌ڕووی پاڕله‌مانی پاناما بوو و كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه درێژه به مانكرتن و كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن و ڕێگه ناده‌ن به‌شه‌كانی دیكه‌ش وه‌كوو هاتووچۆ و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كار و چالاكییه‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
