به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لاوێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه‌ی تاران به‌ناوی “مه‌سعوود ساڵحی” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “ئیبراهیم ناروویی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “مه‌سعوود ساڵحی” و خۆی و كچه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له دادگایه‌كدا كه به‌رواره‌كه‌ی نادیاره به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراون، هه‌روه‌ها “ئیبراهیم ناروویی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زاهیدان دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و حوكمه‌كه‌یان له زیندان پێ ڕاگه‌یاندووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌سێداره بدرێت.